پێگەی ناوچەکە یارمەتیدەرە

بەفرەکە 80 هەزار گەشتیاری بۆ سۆران پەلکێش کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

بە قسەی گەشتوگوزاری سۆران، لە پشووەكانی سەری ساڵ کە بەفرێکی باش لەو سنوورەکەی باری، زیاتر لە 80 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی کردووە.

سروشتی ناوچەكە و پێگەی ناوچەكەمان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی سنوورەكەمان ببێتە ناوچەیەكی گەشتیاری زستانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4.1.2025، گەشتوگوزاری سۆران، لە بڵاوکراوەیەکدا کە بۆ 964 نێردراوە باس لە وەشدەکات، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكەن گرنگی بە ناوچەکە بدات لە رووی خزمەتگوزارییەوە، چونکە لە پشووەكانی سەری ساڵ زیاتر لە 80 هەزار گەشتیار سەردانی سنوورەكەمانیان كردووە.

ئەو داواکارییەی گەشتوگوزاری سۆران، جگە لە گرنگی بە ناوچەکە لە رووی خزمەتگوزاری، داوایکردووە بۆ دابینکردنی پێداویستییە لۆجستی و مرۆییەكانی دامودەزگای گەشتیاری و یەکە ئیدارییە پەیوەندیدارەکان.

لە سۆران تەمومژە و هاتوچۆ رێنمایی دەدات

لە سۆران تەمومژە و هاتوچۆ رێنمایی دەدات