دیمەنى گێچەڵى سێکسى ژمارەیەک گەنج بۆسەر چەند کچێک لە بەسرە
دەوترا لە هەولێرە
بەسرە؛ 17 کەس بەهۆی گێچەڵکردن لە شەوی سەری ساڵدا دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
ئەسعەد عێدانى، پارێزگاری بەسرە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، 17 کەسیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلابوون لە رووداوەکانی گێچەڵکردن لە کۆرنیشی شارەکە لە شەوی سەری ساڵدا.
رووداوەکە لە شەوى سەرى ساڵدا روویداوە، چەند گەنجێک لەناو قەرەباڵغیدا دەستدرێژى دەکەنە سەر ژمارەیەک کچ، هەرچەندە سەرەتا وابڵاوکرایەوە کە لە هەولێر روویداوە، بەڵام بەپێى ئەو رێکارانە بێت کە پارێزگارى بەسرە بڵاوى کردووەتەوە، رووداوەکە لە بەسرە روویداوە.
پارێزگاری بەسرە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان دوای چاودێری و لێکۆڵینەوە توانیویانە ناسنامەی تۆمەتبارەکان دیاری بکەن و دەستگیریان بکەن.
جەختیشکراوەتەوە کە رێکاری یاسایی توند بەرامبەر دەستگیرکراوەکان دەگیرێتەبەر.
“حکومەتی خۆجێی چاوپۆشی لە چەشنە رەفتارانە ناکات کە زیان بە ئادابی گشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەگەیەنن.ن پارێزگارى بەسرە وا دەڵێت.