بازاڕەکە پڕ لە قوڕ و لیتەیە
لەنگە وێران بووە دوكاندار هەیە بای دەفتەر زەرەری كردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بارانە بە لێزمەکەی شەوی رابردووی هەولێر بێ زیان نەبووە بۆ لەنگە، لە بازاڕەکە قوڕ و لیتەیەکی زۆر کۆبووەتەوە و زۆرێک لە دوکانەکان جلوبەرگیان یەک پارچە بووە بە قوڕ و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
سێ ناوچەی بازاڕەکە تایبەت زیانیان بەرکەوتووە، هاوڵاتییەک کە هاتووە بۆ یارمەتییان داوا دەکەن، شارەوانی بێت هاوکارییان بکات.
پەیامنێری 964 بەدوداچوونی کردووە و دەڵێ، دوكاندار هەیە بای دەفتەرێک دۆلار زەرەری كردووە، هەشە بایی ملیۆنێک و دوو ملیۆنی زیانی کردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا