لە گوندێکی باڵەکایەتی

بەفر بەشێکی مزگەوتێکی رووخاند

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە گوندی بێشەی باڵەکایەتی بەهۆی زۆری بەفر بارین، بەشی پێشەوەی مزگەوتی گوندەکە رووخا و زیانی پێگەیشت.

مەلا سادق عەلی، وتارخوێنی مزگەوتی گوندەکە، بە 964ـی وت،”زیاتر لە نیو مەتر بەفر باریوە و بەهۆیەوە بەشێکی سەقفی مزگەوتەکەمان رووخاوە و زیانی پێ گەیشتووە.

وتیشی، خودا رەحمی کرد لە کاتی نوێژ نەبوو ئەگەرنا خەڵک دەکەوتە ژێری، ئەمڕۆ بە هیمەتی خەڵکی گوندکە سەرقاڵی ئەوەین شوێنەکە پاک بکەینەوە و دووبارە دروستی بکەینەوە.

گوندی بێشە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی سمیلان  لە دەڤەری باڵەکایەتی و لە ئێستادا 85 خێزان نیشتەجێی ئەم گوندەن و لە وەرزی زستاندا کەشیکی زۆر ساردی ھەیە، ھەندێک جار پلەی گەرمی دەگاتە 7 پلە ژێر سفری سیلیزی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

چەند گەشتیارێک لە وێزەی باڵەکایەتی لە ناو بەفر گیریان ...

چەند گەشتیارێک لە وێزەی باڵەکایەتی لە ناو بەفر گیریان خواردووە