رێنمایی بە دەرچووانی پۆلی 12 دەدرێ

“خوێندکار هەیە کۆنمرەی 99یە بەڵام دەیەوێ لە کارگێڕی کار بخوێنێ”

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە سلێمانی پێشانگەی نێکس ستێپ بەڕێوەدەچێ تا خوێندکار و دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بۆ چوونە زانکۆ و پەیمانگە، بەشی دڵخوازی خۆیان بە گوێرەی کۆن نمرەکانیان دیاری بکەن.

یەکێک لەو نوێنەرانەی زانکۆ لەوێ بەرچاو روونی دەدات بە خوێندکاران ناوی پەیام جەمیلە ئەو دەڵێ، خوێندکار هەبووە نمرەکەی 99 بووە، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی حەزی بۆ بەشی پزیشکی گشتی نەبووە کە لەگەڵ کۆنمرەی دەگونجێ، لە ئەندازیاری یان کارگێڕی کار خوێندوویەتی.

ئەو بە ئەرکی خۆیانی دەزانێ لەو حاڵەتانەی خوێندکار نازانن یان ئاشنایەتییان بۆ بەشەکان بە گوێرەی کۆنمرە نییە، بەرچاو روونیان پێ بدەن تا لە دیاریکردنی چارەنووس و داهاتووی بەشەکان دڵنیابن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا