2000 نوێژخوێن شوێنیان دەبێتەوە
دوای تازەکردنەوەی ئەمڕۆ دووەم دێرینترین مزگەوت لە زاخۆ کرایەوە
شڤان عەبدوڵا -زاخۆ
مزگەوتە دیارو بەناوبانگەکەی زاخۆ دوای تازەکردنەوە ئەمڕۆ بە رووی نوێژخوێناندا کرایەوە، دوو هەزار نوێژخوێن بە پاڵ یەکدا دەتوانن لێرە ئیتاعەت و زیکری خوا بکەن.
مزگەوتی حاجی ئیبراهیم دووەم کۆنترین مزگەوتە لە زاخۆ (لە دوای مزگەوتی گەورە) ساڵی 1971 لەلایەن حاجی ئیبراهیم دروستکراوە، ئەوە دوو ساڵیشە خەریکی تازەکردنەوەین.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆو خێرخوازان پێکەوە پارەی تازەکردنەوەیان داوەو دوو ملیار دیناری تێچووەو دوو ساڵە خەریکن.
مزگەوتەکە بە دیزاینێکی ئیسلامی سەردەمییانە دروستکراوەتەوەو لە دیوی دەرەوە بە رووناکی شین گومەزو مەنارەکەی رووناککراوەتەوە.
بە بۆنەی یادی پێنج ساڵەی دامەزراندنی ئیدارەی زاخۆوە مزگەوتەکە کرایەوە، پەیامنێری 964 لە ناو مزگەوتەکە باسی وردەکارییەکەی کردو ئەوەشی باسکرد کە ژنێک لە رێی 964ەوە 40 قورئانی پیرۆزی کردووەتە دیاری بۆ مزگەوتەکە.