"بەدەست من بێ موچەکەیان دووقات دەکەم"

لە هەڵەبجە لەبری ئاهەنگگێڕان ئێوارەخوانێک بۆ ژینگەپارێزان سازکرا

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە هەفتەی رابردوودا بڕیاردرا بە بۆنەی رووداوەکانی چەمچەماڵ و ئەو ناوچانەی لە لافاوەکەی ئەم دواییەدا زیانیان بەرکەوت، هیچ ئاهەنگێکی فەرمی لە هەڵەبجە سازنەکرێت، بۆیە لەبری ئەوە ئێوارە ئەمڕۆ قایمقامی هەڵەبجە ژینگەپارێزانی لە ئێوارەخوانێکدا کۆکردەوە و دیاری و رێزلێنانیشی پێبەخشین.

سمکۆ سالار قایمقامی قەزای ناوەندی ھەڵەبجە بە 964ـی وت، “چینی ژینگەپارێزان ماندوو و هیلاک و بێ بەشن، بۆی لەبری ئاھەنگگێڕان بڕیارماندا ئێوارە خوانێکیان بۆ ساز بکەین و رێزلێنان و دیارییەکی بچووکیان پێببەخشین، وەک پێزانینێک بۆ کارەکانیان کە بەردەوام لە خزمەتی ھاوڵاتیاندان”.

سەبارەت بەوەی کە لە ساڵی نوێدا چی بۆ ژینگەپارێزان دەکەن، سمکۆ سالار وتی، “ئەگەر بە دەستی من بێت موچەکەیان بۆ دووقات دەکەم، بەڵام ئەوەی لە دەست ئێمەدایە ئەوەیە کە داوامان لە کۆمپانیای سەرپەرشتیار کردووە، لانی کەم مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا بێ دواکەوتن پێ بدات”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

150 ژینگەپارێزی هەڵەبجە نیوەڕۆخوانێکیان بۆ رێکخرا

150 ژینگەپارێزی هەڵەبجە نیوەڕۆخوانێکیان بۆ رێکخرا