هۆشدارى دەدرێت بە شۆفێران

پێش مەغریب بگەڕێنەوە: رێگاکان دەبنە بەستەڵەک

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر، هۆشدارى بە شۆفێران دەدات کە پێش مەغریب بگەڕێنەوە، چونکە رێگاکان دەبنە بەستەڵەک.

بەپێى ئەو هۆشدارییەى بەڕێوەبەرایەتییەکە داویەتى، داوا لە گەشتیاران و رێبواران دەکرێت بە تایبەت ئەوانەى رێگاکانى دەرەوە بەکاردەهێنن، پێش مەغریب بگەڕێنەوە هەولێر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆى ئەو بەفرە زۆرەى باریوە، لە دواى مەغریبەوە رێگاکان دەبنە بەستەڵەک.

یونس واحید، ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتى چاککردن و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر لە سنوورى کەرتى دوو بە 964ـى وت،” تیمەکانمان بە درێژایى شەو دەست دەکەن بە پرژاندنى خوێ لە رێگاکان، بۆیە باشترە هاتوچۆ نەکرێت تا تیمەکان بە باشى کارەکانیان بکەن”.

ئاشکراشى کرد، 400 بۆ 500 تۆن خوێ لە رێگاکان دەپژێنن.

ماوەى دوو رۆژە، بەفرێکى زۆر لە سنوورى هەولێر باریوە و زۆرێک لە رێگاکان دەرەوەى شارى هەولێر بەتایبەت بە ئاراستەى باکور و خۆرهەڵاتى شارەکە، تووشى ئاستەنگ بوون.

ئەگەر لەناو بەفردا بە ئۆتۆمبێلەوە گیرت خوارد چی دەکەیت...

ئەگەر لەناو بەفردا بە ئۆتۆمبێلەوە گیرت خوارد چی دەکەیت؟