چیرۆکێکى کاریگەر

حاجیانى گەرمیان گەیشتنەوە؛ دوعاى سەیر و جیاوازیان کردووە

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

دواى بەجێهێنانى فەریزەى حەج، ئەمڕۆ حاجیانى گەرمیان گەیشتنەوە و لەلایەن خەڵک و کەسوکاریانەوە پێشوازیان لێکرا.

حاجى هەردى یەکێک لە حاجیانى گەرمیان کە لەماوەى رابردوودا لە سعودیە هاوکارێکى باشى 964 بوو بە 964ـى وت،”پێش ئەوەى بڕۆم خەڵک زۆر داواى دوعایان لێ دەکردم کە لەوێ بۆیان بکەم، بەڵام دوو لەو دوعایانە زۆر جیاواز بوون”.
وەک باسى دەکات، یەکێک لە دوعاکان ئەوەبووە کە کەسێک پێى وتووە،”من هەر ژن دەهێنم و زوو تەڵاقى دەدەم و تائێستا چوار ژنم تەڵاق داوە، دوعام بۆ بکە ئەو دۆخەم لەسەر لابچێت و چیتر ژن تەڵاق نەدەم”.
دوعاکەى تر ئەوەبوو کە کەسێک وتوویەتى،”خوشکەکەم کە دەستنوێژ دەگرێت یەک کاتژمێر و نیو ئاو خەرج دەکات، دوعاى بۆبکە ئەو ئەتوارە تەرک بکات”.

بەوتەى حاجى هەردى، لە پێش دوعاکانى خۆى بۆ خۆیى و کەسوکارى دوعاى بۆ ئەو دوو کەسە کردووە و هیواخوازیشە ئەو کەسە چیتر ژن تەڵاق نەدات و دوعاکانى گیراب بووبێتن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح