بەهۆی به‌فر بارینەوە
هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مه‌رزی كێلێ راگیرا
964+
فەرهاد حەسەن
قائیمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە هاتوچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی له مه‌رزی كێلێ ده‌وه‌ستێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بارینی رێژه‌یه‌كی زۆری به‌فر له‌هه‌ردوو دیوی مهرزهكەیه.
قائیمقامیه‌ت بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بارینی به‌فر و دروستبوونی ئاسته‌نگی هاتوچۆ له هه‌ردوو دیوی مه‌رزی كێلێ و به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی سه‌ر و سامانی هاوڵاتیان، سه‌رجه‌م بازرگان و گه‌شتیار و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه هاتوچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی له مه‌رزی كێلێ ده‌وه‌ستێت.
داواش له هاوڵاتیان و شۆفێران كراوه، له مه‌رزی كێلێ و رێگا كوێستانیه‌كانی دیكه‌ی قه‌زای پشده‌ر نزیك نه‌بنه‌وه، به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی خۆیان و ره‌خساندنی بواری پێویست بۆ تیمه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و رێگاوبان كه كارده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێگاكان.
مه‌رزی سنوریی کێلێ، ده‌روازه‌یه‌كی سنوریه له نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان کە ده‌كه‌وێته نێوان دوو شاری سەردەشت و قه‌زای پشده‌ر سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین له سنوری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی چەند رۆژێكە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، زیاتر لە 40 سانتیمەتر بەفر لەسنوری دەروازەی كێلێ باریوە.