دیمەنی ئەو ەقامەی هەولێر کە هێڵکاری بۆ دەکرێت. وێنە: وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر
ئامادەکاریی بۆ وەرزی زستان
هەولێر هێڵکاری بۆ شەقامەکانی دەکاتەوە
ژێوار خدر
هەولێر پێش هاتنی وەرزی زستان ئامادەکاری دەکات و شەقامکەنی رێکدەخاتەوە و وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، لە ئێستاوە دەستمان پێکردووە و هەرچی شەقامی پایتەخت هەیە پێش هاتنی زستان بە رەنگی سپی هێڵکاری بۆ دەکرێتەوە.
هێمن ئەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئامێر و پێداویستی تایبەتییان بە رەنگکردنەوەی شەقامەکان بۆ دابینکراوە و لە ئێستاوە دەستییان پێکردووە و بەنیازن چی شەقامی هەولێر هەیە هێڵکاری بۆ بکەنەوە.
دەشڵێت، ئەوە لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێرانە بۆئەوەی لە وەرزی زستان و لەکاتی تەمومژدا شۆفێرەکان بەرچاوییان روون بێت و تووشی رووداوی هاتوچۆ نەبن.