دوێنێ شەو چی روویدا؟

گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان: وتارەکەی نەتەنیاهۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان

پەری ساڵح

بەهیوای کۆتایی هەفتە و پشوویەکی باش بۆ ئێوە، هیچتان لەدەست نەچووە و ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە روویداوە لێرەیە:

📌بەرەبەیانی ئەمرۆ لەسەر شەقامی ئیبراهیم خەلیلی زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

📌بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان داوا لە وەزارەتی رۆشنبیری دەکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەن براندی جیهانی (لویس ڤیتۆن) بگیرێتەبەر، بەهۆی ئەوەی هەمان دیزاینی فەرەنجی کوردی بەکارهێناوەتەوە بەبێ ئاماژەدان بە ریشەی رەسەنی ئەم پۆشاکە کلتورییەی گەرمیان و باوباپیران.

📌کاتێک نەتانیاهۆ لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان وتاریدا، ئێران لەگەڵ 70 دەوڵەتی دیکە هۆڵەکەیان بەجێهێشت و تەنیا وێنەی سولەیمانیان لە بەرامبەر نەتانیاهۆ هێشتەوە.

📌نەتەنیاهۆ لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک رایگەیاند، لە جەنگەکەماندا هیچ هاوبەشێکی مەزنترمان لە ترەمپ نییە، هاوکات ئامێرێکی “پەیجەر” بە دەستی بەرز دەکاتەوە و دەڵێت: بە توندی لە ح*زبو*ڵای لوبنانیمان دا.

📌نەتەنیاهۆ: بە شەرع دەڵێم جولەکەکان لە “سەردەمی موساوە” لە جۆلان بوونیان هەبووە، تورکیاش ئارەزووی داگیرکردنی بەشێکی گەورەی سوریا دەکات.

📌کەناڵی 12ی ئیسرائیلی: لە رۆژانی داهاتوودا سوپا دەچێتە قۆناغێکی نوێی جەنگ لە باشووری لوبنان.

📌وەزارەتی بەرگری رووسیا: بۆردومانی شوێنێکی کۆکردنەوەی درۆنمان لە پارێزگای کیێڤ کرد.

📌سەرچاوە ئاسایشییەکانی پاکستان: هەوڵێکی چەکدارانی تاڵیبان بۆ بەزاندنی سنووری نێوان باکستان و ئەفغانستان شکستی پێهێنرا.

📌کۆڵۆمبیا پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران راگەیاند.

📌وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێران پێشنیازێکی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن و ئاساییکردنەوەی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز پێشکەش کردووە.

📌سەرۆکی ئێران بۆ فۆکس نیوز: لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا، دەستبەرداری یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی %60 دەبین.

📌سەرۆکی ئێران بۆ فۆکس نیوز: ئێران هێشتا ئارەزووی بەستنی رێککەوتن لەگەڵ واشنتن دەکات.

📌دەزگاكانی راگەیاندن: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاگاداری هاوتا ئێرانییەکەی کردووەتەوە کە لەندەن چاوپۆشی لە هیچ چالاکییەکی دوژمنکارانە لەسەر خاکی خۆی ناکات.

📌سەرۆکی چین: پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی نوێدایە، لەگەڵ واشنتن گەیشتووینەتە لێکگەیشتنی هاوبەش لەسەر چەندین پرسیار.

📌ترەمپ: پەیوەندی نێوان گەلی چین و ئەمریکا مێژوویییەکی دێرینی هەیە.

📌جێگری وەزیری دەرەوەی ئیمارات: ئاڵەنگارییەکانی ئاو بەرەوڕووی هەموو جیهان بووەتەوە و پێویستە هەمووان هاوکار بن بۆ رووبەڕووبوونەوەیان،

📌رۆیتەرز: حو*سییە*کان رایانگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە لە یەنبەع.

📌نەوتی خاوی ئەمریکا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە رێژە %2.66 بەرزبووەوە و گەیشتە 94.61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.