ئاسمان ساف و ساماڵە و گەرماکەش لە گەرمیان لە بەرزیدا دەمێنێتەوە
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
ئاسمان ساف و ساماڵە و گەرماکەش لە بەرزیدا دەمێنێتەوە
شۆڕش قادری
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە جێگیرە، ئاسمان ساف و ساماڵە و گەرماکەش لە گەرمیان لە بەرزیدا دەمێنێتەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 16.9.2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن پەڵە هەور جاربەجار دەبینرێن.
کەشەکەش گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک هەر وەک دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی پێنجشەممەش پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە خانەی سییەکاندا دەبێ، جگە لە گەرمیان کە 43 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی