سنووری سۆران
بەفر رێگەی زینی وەرتێی گرتووە و ناوچەكانی دیكەش ئاستەنگیان بۆ دروست بووە
964+
ئاكام غەفوور
پەیامنێری 964 لە سنووری ئیدارەی سۆران چووەتە ناوچەی پرژێ و لەوێ زانیاریی لە بارەی رێگەوبانەكانی سنوورەكە دەخاتەڕوو، كە بەفرێكی زۆری لێ باریوە.
لە كاتی ئامادەكردنی ئەم ئازلایفە، رێگەی زینی وەرتێ بەهۆی بەفرەوە گیراوە، كە ئیدارەی سۆران بە ئیدارەی راپەڕین دەبەستێتەوە.
هەروەها رێگەی سۆران بۆ سیدەكان بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە ئاستەنگی بۆ دروست بووە و ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، خۆتان لەو رێگەیە مەدەن، بە تایبەتی ئۆتۆمبێلی بچووك، جگە لەوە لە مێرگەسووریش بەفری زۆر باریوە.
لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو ئەو ناوچانە تیمەكانی پاككردنەوەی رێگەوبان، خەریكی كاركردنن و رێگەكان پاكدەكەنەوە، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر شۆفێران نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا واباشە شۆفێران بە ئاگاییەوە لێبخوڕن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا