زیاتر لە پێنج سانتیمی تێکردووە

لە حاجی ئۆمەران کڕێوەیە و بەفر ریش و سمێڵ دەگرێ

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

لە حاجی ئۆمەران کڕێوەیە و بەفر ریش و سمێڵ دەگرێ، هەرچەندە رێگاکان پاک کراونەتەوە بەڵام خەریکە دووبارە گرفتی هاتوچۆ دروست دەبێتەوە.

پەیامنێری 964 چووەتە حاجی ئۆمەران و دەڵێ، لە درەنگانی شەوی رابردووەوە بەفربارین لە زۆربەی ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکردووە و لەئێستاشدا بەرەشەباوە بەردەوامە و زیاتر لە پێنج سانتیم بەفر باریوە.

هەرچەندە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە تیمەکانی رێگاوبانی سۆران دەستیانکردووە بە راماڵین و پاککردنەوەی رێگاکان، بەڵام بەفر رێگاکانی داپۆشیوەتەوە و خەریکی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە کوێستانەکان بەفرێکی زۆر باریوە و رێگای زینێ وەرتێش داخراوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەم شەپۆلە بەردەوام دەبێت و پێدەچێت ئەمشەوە لە ناوچە شاخاویییەکان بەفرێکی باشی تێبکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری