لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت

عێراق دەیەوێ باج دابنێ و پەڕلەمانتارێک رێکاری رەتکردنەوەی باسدەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

حكومەتی عێراق بەبیانووی فرەکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی بڕیاری داوە بەگەڕاندنەوەی باجی 20% بۆ سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت، ئەمە بۆ ساڵی ئایندە ئەگەرێکی بەهێزە و دەخرێتە ناو پڕۆژەی یاسای بودجەوە.

پەرلەمانی عێراق لەخولی پێنجەم لە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵانی 2023-2024-2025 ئەو باجەی لابرد.

کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی عێراق بە 964ی وت، یاسای بودجەی گشتی عێراق تا 31.12.2025 کاری پێ دەکرێ، پێویستە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق گرانگردنی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت رەت بکەنەوە.

ئەو لەبارەی رەتکردنەوەی لە خشتەکانی بودجەی ساڵەکانی 2023.2024 و 2025، وتی، پێمان وابوو بارگرانییە لەسەر هاوڵاتییان، تەنانەت بەنیازبوون باج بخەنەسەر تکتی فرۆکەش ئەوەشمان رەتکردەوە.

ئەگەر حکومەتی عێراق بەدوای زیادکردنی داهاتە، با چاکسازی دارایی بکات و ئەو بەهەدەردان و گەندەڵییە بێڕادەیەی لەعێراقدا هەیە یایبگرێ، یاخود باجەکە بخاتە ئەستۆی کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردنی کە داهاتێکی زۆریان هەیە، ئەمە قسەی کاروان یاروەیسە.

ئەگەر نرخی کارتی مۆبایل یان ئینتەرنێت زیادبکرێ، ئەوا هەر کارتێکی پێنج هەزار دیناری دەبێت بە شەش هەزار و 250 دینار، هەر کارتێکی 10 هەزار دیناری دەبێت بە 12 هەزار دینار.

باج و شوێنی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستی تایبەت...

باج و شوێنی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخان دەکرێت

لە ساڵی نوێ دۆلار بەبێ باجی گومرگی بە بازرگانان نادرێ

لە ساڵی نوێ دۆلار بەبێ باجی گومرگی بە بازرگانان نادرێ