لە چوارچێوەى کەمپەینى 964

کتێبخانەیەکى سۆران زیاتر لە 500 کتێب پێشکەش دەکات

ئاکام غەفور- سۆران

کتێبخانەی مێخەک لە شارى سۆران، لە رێگای کەمپینەکەی 964ـەوە، زیاتر لە 500 کتێبی بەخشیە کتێبخانەی چەمچەماڵ و هەر لە رێگای کتێبخانەکەی ئەوانیشەوە شەش کەسی تر زیاتر لە 200 کتێبیان بە کەمپەینەکە بەخشیوە.

سۆران خالید، خاوەنی کتێبخانەی مێخەک، بە 964ـى وت،” کتێبەکان جۆراوجۆرن و هەوڵمانداوە هەموو جۆرە کتێبێکی تێدابێت”.

دڵخۆشە بە کەمپەینەکە و دەڵێت: هەر ئەوەمان لە 964 چاوەڕێ دەکرد کە لایەنى رۆشنبیرى چەمچەماڵى لەبیر نەکرد و لە رێگەى کەمپەینەکەوە کتێبخانەى گشتى چەمچەماڵى پاراست.

964 لە ماوەى رابردوودا، هەڵمەتى کۆکردنەوەى هەزاران کتێبى بۆ کتێبخانەى چەمچەماڵ ئەنجامدا، ئەوەش دواى ئەوەى کتێبخانەکە بەهۆى لافاوەوە زیانێکى زۆرى بەرکەوتبوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح