نرخی زیو هه‌روا داده‌به‌زێت
“له زیو زه‌ره‌ری كرد و تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوو”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نرخی قالبی زیو له بازاڕی كوردستان هه‌روا دێت داده‌به‌زێت و له كه‌متر له دوو هه‌فته زیاتر له 300 دۆلار دابه‌زیوه، زێڕنگرێكیش ئاشكرای ده‌كات، كه‌سانێك هه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری زۆریان له زیو كردووه، تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی هاتوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31.10.2026 نرخی زێر و زیو له بازاڕی هه‌ولێره به‌ره‌و دابه‌زینی زیاتره،
ئەحمەد قەساب، زێڕینگره و به 964ی وت، نرخی قالبێك زیو هه‌زار و 650 دۆلاره، به‌راورد به دوو هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له 300 دۆلار دابه‌زیوه و 11 مانگه نرخی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
وتیشی، “زۆر كه‌س هه‌یه به‌هۆی زه‌ره‌ری زیو باری ده‌روونیان تێكچووه و ئێستا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌روونی وه‌رده‌گرن”، ئه‌مه قسه‌ی ئه‌حمه‌د قه‌سابه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران به 964ی وت، هه‌ر مسقالێكی زێڕ 25 هه‌زار دابه‌زیوه و ئێستا مسقالی به 934 هه‌زار و نیوه.
هه‌روه‌ها وتی، دیار نییه تا رۆژی دووشه‌ممه و كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی جیهانی نرخه‌كه‌ی چی به‌سه‌ر دێت.
باسی زیویشی كرد و رایگه‌یاند، زیو‌یش دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
قالبی زیو پارساڵ گه‌یشته زیاتر له پێنج هه‌زار دۆلار، به‌ڵام ئێستا به هه‌زار و 650 دۆلاره و نزیكه‌ی 66%ی نرخه‌كه‌ی له چاو پارساڵ دابه‌زیوه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا