چوار رۆژ بەردەوام دەبێت

دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و جگە لە هەنار و میوە کاری دەستی و خواردنیشی لێیە

502 کەپر لە بەرهەمی جۆراوجۆری خەڵکی ناوچەکە لەناو فێستیڤاڵەکەدا هەن و  وشکە، خواردن، کاری دەستی، هەناری هەڵەبجە ئەو بەرهەمانەن کە لە فێستیڤاڵەکەدا دەستدەکەون.

خەڵات ئەمین، یەکێکە لە فرۆشیارانی فێستیڤاڵەکە و هەنار دەفرۆشێت، بۆ 964 قسەی کرد و وتی، هەنارەکانمان لە جۆرەکانی ساڵەخانی، مەلەسی و لاڕەشەن و هەموویان هی باخەکانی هەڵەبجە و دەوروبەرین.

دەشڵێت، من 30 ساڵە بەقاڵم و خۆم حەزم لە هەناری لاڕەشەیە، چونکە تامی خۆشترە و ئاودارە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر