شۆستەکان بۆ هاوڵاتیان گەڕێندرانەوە

بازاڕی سپی هەولێر رێکخرایەوە

964+

ژێوار خدر

شارەوانیی هەولێر بۆ لابردنی ئاستەنگەکان چووە ناو “بازاڕی سپی” و جگە لە لابردنی زێدەڕۆییەکان، مەرجی پاکوخاوێنی بەسەر کاسبکاراندا سەپاند.

شارەوانییەکە بڵاویکردووەتەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش لە هەولێر، بە هاوکاریی پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە “بازاڕی سپی” ئەنجامداوە بۆ لابردنی ئەو زێدەڕۆییانەی رێگەی هاوڵاتیانیان تەسک کردبووەوە و سیمای بازاڕەکەیان شێواندبوو.

دەشڵێت، لە هەڵمەتەکەدا، رێڕەوی پیادە و شەقامەکان لە کەلوپەلی زیادە پاککرانەوە بۆ ئەوەی کڕیاران بە ئاسانی هاتوچۆ بکەن.

هۆشدارییشی داوەتە دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕەکە، دەبێت پابەندی تەواوی پاکوخاوێنی بن و پاشماوەکان لە شوێنی نەشیاو فڕێ نەدەن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە.

تەواوی بازاڕ و شەقامەکانی هەولێر رێکدەخرێنەوە

تەواوی بازاڕ و شەقامەکانی هەولێر رێکدەخرێنەوە