15 خانه‌واده پێكه‌وه له سه‌یرانی رواندزن بوون
“خواردنی ئێوارێ عایدی مە نییە”
964+
ئاكام غه‌فور – رواندز
خانمێک لە گەشت و سەیرانی هاوڵاتیان لە ئیدارەی سۆران، دەڵێت ئامادەکردنی خواردنی نیوەڕۆ لەسەر ژنانە، بەڵام ئێوارە لەسەر پیاوانە و ئەوان حەقیان بەسەردا نییە.
لە گەشت و سەیرانی ئەمڕۆی هاوڵاتیانی کوردستان چیرۆکی خۆش و دیمەنی جوان هەبوون، پەیامنێری 964 له رواندز خانمێكی به ناوی نه‌مام محه‌مه‌د دواند و ئه‌ویش ده‌ڵێ، 15 خانه‌واده پێكه‌وه هاتوون و دڵخۆشن.
وتیشی، خۆی و ئامۆزایه‌كی سه‌فره‌كه‌یان رێكخستووه و ئه‌م به‌هاره‌ش یه‌كه‌مجاره ده‌چنه ده‌ره‌وه.
نه‌مام خان ده‌ڵێت، خواردنی نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر ژنانه، به‌ڵام “خواردنی ئێوارێ عایدی مە نییە و عایدی پیاوانه”.
پێداچوونه‌وه: سۆما حه‌كیم زاده