کەسێکی نزیکی ئاڤێستا بۆ 964:
“تەرمەکە بەو شێوەیە نەشێواوە کە نەتواندرێت بناسرێتەوە”
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
تەواوی کەسوکاری مامۆستا ئاڤێستا لەبەردەم پزیشکی دادی هەولێر چاوەڕێی ئەو تەرمە دەکەن کە ئێوارەی ئەمرۆ لە نزیك گوندی سەرگەور لەسەر زێێ قەندیل دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت تەرمی ئاڤێستا بێت.
فوئاد بەرزنجی، کەسی نزیکی مامۆستا ئاڤێستا بە 964ـى وت، بەپێی پێڵاو، پانتۆڵ، بلوز و ملوانکەکە بێت کە لە تەرمەکە بیندراوە دڵنیان کە ئەمە تەرمی ئاڤێستایە، بەڵام دەشڵێت “دوابڕیار لای پزیشکی دادییە ئەوان بە فەرمی پێمان دەڵێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد هیج یەکێک لە کەسوکارەکەیان نەچوونەتە ئەو شوێنەی کە تەرمەکەی لێ دۆزراوەتەوە، بەڵکو ەموویان لە پزیشکی دادی چاوەڕێی تەرمەکەن، وتیشی “تەرمەکەی بەو شێوەیە نەشێواوە کە نەتواندرێت بناسرێتەوە”.
رۆژى 5.4.2025 مامۆستا ئاڤێستا یوسف بهمهبهستى گهشتكردن لهههولێرهوه لهگهڵ خێزانهكهى چوونه سنوورى قهزاى مێرگهسۆر له ئیدارهى سۆران، بهڵام لهوێ كهوته ناو ئاوى رووبارى تهنگاتوور و تاوهكو ئەمڕۆ بێسەروشوێن مایهوه.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن