چەند چالاکییەک ئەنجام دەدرێن

لە کۆیە رۆژی هونەرە و یادی هونەرمەند تاهیر تۆفیق دەکرێتەوە

دەریا ئەحمەد – کۆیە

لە کۆیە رۆژی هونەرە و یادی هونەرمەندی دیار و گەورەی کورد تاهیر تۆفیق دەکرێتەوە.

هونەر تاهیر بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری کۆیە بە 964ـی وت،  “هونەرمەندی گەل تاهیر تۆفیق شایەنی هەرچی کاری باشە و حەقە فێستیڤاڵێکی یەک مانگەی بۆ بکرێت، ئێمەش ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین و چەند چالاکییەکی هۆنەری جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەراسیمەکە نزیکەی حەوت رۆژ دەخایەنەت و هونەرمەندان و شانۆکارانی دیاری کوردستانیش بەشدار دەبن.

هونەر تاهیر قاتێک جلی کوردی جوانی لەبەر کردووە و لەگەڵیدا بۆینباغی بەستووە، وەک خۆی دەڵێت، زەمانی زووش بڕوانامەدارەکان لەگەڵ جلی کوردی بۆینباغیان لەمل کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری