70%ـی مۆلیدەکان نزیکن لە بینای قوتابخانەکان
دەنگی مۆلیدەکان پڕۆسەی خوێندنیان لە دهۆک ئیفلیج کردووە
964+
عەمار عەزیز- دهۆک
زۆرینەی موەلیدەکانی دهۆک نزیکن لە قوتابخانەکان و دەنگ و دوکەڵەکەیان قوتابیانی بێزارکردوە، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەش ده‌ڵێت، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندار كردووه، به‌ڵام كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
رێبەر ئیمینکی، مامۆستایە لە قوتابخانەی گومڵ لەسەنتەری دهۆک بە 964ـی وت “موەلیدە هەیە سێ مەتر له قوتابخانه دووره، به‌هۆى ده‌نگییه‌وه هیچ قوتابیەک لە مامۆستا تێناگات، زیاتر لە 20 جار شکایەتمان کردووە بەڵام بێسوود بووە.”
به‌قسه‌ى ئه‌و مامۆستایه، لیژنەی تایبه‌تى په‌روه‌رده سەردانی قوتابخانەکەیانى کردووه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌كه‌ڵكی خوێندن نه‌ماوه، داواشی كرد “ئه‌و موه‌لیدانه بگوازنه‌وه شوێنێكی تر”.
شێروان شوکری، نوێنەری خاوەن موەلیدەکانی سنوری قەزای سێمێلە بە 964ی وت، بەشێوەیەکی نافەرمی چەند جارێک لایەنی پەیوەندار پێیانوتوون موەلیدەکانیان بیکەنە بێدەنگ، بەڵام وتیشی “تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی دەرنەچووە”.
وتیشی “بۆ هەر موەلیدەیەک كه بكرێته بێده‌نگ (كاتم)، پێویستی بە دوو تاكو سێ دەفتەر دولارە، ئەو بڕە پارەیەش زۆره بۆ ئێمە”.
عومەر عەلی ته‌ها، بەرێوەبەری گشتی پەروەردە لە پارێزگای دهۆک بە 964ی وت “دەیانجار لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ خاوەن موەلیدەکان و قایمقام و لایەنە پەیوەندارەکان کۆبووینەوە، بەڵام تا ئێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە”.
وتیشی “بەشی زۆری موەلیدەکان نزیکن لە قوتابخانەکانه‌وه”.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتوون، لەشاری دهۆک 308 قوتابخانە هەن، لەگەڵ 402 موەلیدەی ئەهلی، لەسەدا 60 بۆ 70ـى موەلیدەکان نزیکن لەبینایەی قوتابخانەکان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن