بۆ ماوەی کاتژمێرێک هاتووچۆی مێرگەسۆر و بلێ و بارزان پەکیکەوت

تڕێلەیەکی تورکی لە “گەلی ئەشکەفتێ” لایدا و رێگاکەی گرت

964+

ژێوار خدر

بەهۆی لادانی بارهەڵگرێکی تورکی لە رێڕەوی خۆی لە سنووری مێرگەسۆر، بۆ ماوەی کاتژمێرێک جووڵەی هاتوچۆ لە رێگەی سەرەکیی بلێ و بارزان پەکیکەوت، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆرانیش دەڵێت، رووداوەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە ناوچەی “گەلی ئەشکەفتێ” لە سنووری قەزای مێرگەسۆر روویداوە، کاتێک تڕێلەیەکی جۆری تورکی بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە لە شەقامەکە لایداوە و بەو هۆیەوە رێگەی سەرەکیی بە رووی شۆفێراندا داخستووە.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە رێگەی ستراتیژیی مێرگەسۆر – بلێ – بارزان بۆ ماوەی کاتژمێرێک داخرا، بەڵام دواتر لەلایەن تیمەکانەوە رێگەکە کرایەوە و لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانیی  نەبوو.

لەماوەی دوو کاتژمێردا دوو رووداوی هاتوچۆ لە سۆران رووی...

لەماوەی دوو کاتژمێردا دوو رووداوی هاتوچۆ لە سۆران روویاندا