"تاقانەی دوو خوشکە"

کەسوکاری ئەو منداڵەی لە کەلار خنکا پەیدا بوو

میلاد جەلال – گەرمیان

کەسوکاری ئەو منداڵەی لە چەمی گازینۆی کەلار خنکا پەیدا بوو و دەڵێن، لە کاتژمێر 4ـی ئێوارەوە دیار نەماوە.

سالار رەحیم مامی ئەو منداڵە بە 964ـی وت، “برازاکەم ناوی ئەیوب محەمەدە، تاقانەی دوو خوشکە و تەمەنی 14 ساڵە، لە کاتژمێر 4ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە دیار نەماوە و دواتر زانیمان کە خنکاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕانی تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە بەدوایدا بەردەوامە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری