بارهەڵگرەکانى گەنم لە نۆرەدا وەستاون بۆ رادەستکردنى گەنم بە سایلۆى سلێمانى
قیستى حەوتەم
233 ملیار دیناری دیکە بۆ جوتیاران خەرج دەکرێت
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە تەمویلکردنی وەجبەی حەوتەمی پارەی جوتیاران و بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 233 ملیار دیناریان خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی.
ئەمڕۆ دووشەممە 8.12.2025، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد، بڕی ئەو پارەیەی خەرجکراوە بریتییە لە 233 ملیار و 999 ملیۆن و 993 هەزار و 760 دینار.
ئاشکراشى کردووە، ئەم پارەیە بۆ دانەوەی شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانەیە کە بەرهەمەکانی (گەنم و چەڵتوک)یان رادەستی سایلۆکان کردووە بۆ وەرزی کشتوکاڵیی 2025.
رۆژى 6.10.2025، قیستی شەشەمى پارهى جوتیاران كە بڕهكهی 500 ملیار دیناره بوو، لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە خەرجکرا.
ئهمساڵ، لهههرێمی كوردستان 400 ههزار تۆن گهنم رادهستی سایلۆكان و لهوێش رادهستى حكومهتى عێراقی كراوه، كه بههاكهى بهپێی ئهو نرخهى بۆى داندرابوو، زیاتر لە 300 ملیار دینارە، بهڵام تائێستا بەشێوەیەکى تەواوەتى شایستەکانیان پێنەدراوە.