پیاوى موچە

فالح سارى دەستبەکاربوونی خۆی وەک وەزیری دارایی عێراق راگەیاند

وریا فەتاح

ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح سارى، وەزیری نوێی دارایی عێراق، بە فەرمی لە بارەگای وەزارەت دەستبەکاربوو، ئەمەش دوای ئەوەی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆدەنگی دەنگی متمانەی بەخشی بە فالح سارى بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دارایی، لە چوارچێوەی کابینەی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی.

وەزیرى نوێى دارایى عێراق کە پیاوى موچەى موچەخۆرانە، لەمەودوا ناوێکى دیار دەبێت و لە کێشمەکێشمى هاتن و نەهاتنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم، یەکەمجار ناوى ئەو دێت.