بۆ هاندانی هاوڵاتیان بوو
لە دەوربەری بەنداوی ئەڵوەند ههڵمهتێكی نهمام چاندن بهڕێوهچوو
964+
فەرهاد حەسەن
سەنتەری رۆشنبیری لە خانەقین هەڵمەتێکی نەمام چاندنی لە دەوروبەری بەنداوی ئاڵوەند لەم قەزایە بەڕێوەبرد و دەڵێت بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری ژینگەییە.
سەنتەری رۆشنبیری خانەقین سەر بە بەشی پەیوەندییە رۆشنبیرییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری عێراقە، بە هاوکاری قوتابخانەی کورد فیوچەر، ئەم هەڵمەتەیان بەڕێوەبردووە، کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و کلتوری گرنگیدان بە کشتوکاڵ لە نێو قوتانیانی خانەقین.
ئاماژە بەوەکراوە، بە بەشداری ستافی قوتابخانەکە و قوتابییەکانیان و خۆبەخشەکان، لە کەشێکی پڕ لە حەماسەت و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر پاراستنی ژینگە زیاتر لە 100 نەمام لە دەوروبەری بەنداوەکە چێندران.
ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە زنجیرەیەک چالاکیی بە ئامانجی پێشخستنی چەمکی پاراستنی ژینگە و هاندانی بەشداریکردنی کۆمەڵگا لە پاراستنی سەوزایی.