یه‌كه‌مین دیدارى زانستى له‌باره‌ى سیاسه‌تى كولتوریی
دوو رۆژى خایاند
بە چەند راسپاردەیەک: یەکەمین دیدارى زانستى لەبارەى سیاسەتى کلتورى کۆتایى هات
وریا فەتاح
یه‌كه‌مین دیدارى زانستى له‌باره‌ى سیاسه‌تى كولتووریی، كه به دروشمى “كولتوور وه‌ك فریادڕه‌س” له سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، بە چەند راسپاردەیەک کۆتایى هات.
د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى و هونەرى سلیمانى و سەرپەرشتیارى گشتیى دیدارەکە لەبارەى دیدارەکە بە 964ـى وت،” دیدارەکە شه‌ش پانێڵ و چه‌ندین چالاكیی كولتووریی جۆراوجۆر لەخۆى گرت کە 23 توێژەر و چەندین کەسایەتى ئەکادیمى و حکومى بەشداریان تێدا کرد”.
وەک باسى دەکات، لە ماوه‌ی دوو رۆژدا، چوار پانێڵ به به‌شداری 16 توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ له كوردستان و ده‌ره‌وه پێشكه‌ش كران، كه تیایاندا 14 توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی سیاسه‌تی كولتووریی، نیشتمانسازیی، میدیا، فیلم و سینه‌ما، ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ، شوناس، ژیری ده‌ستكرد و زمانی په‌روه‌رده خسته‌ڕوو. دوو پانێڵی دیکه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بایه‌خدانی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و رۆڵی ده‌زگا كولتوورییه‌كان به سیاسه‌تی كولتووریی ته‌رخان كران.
وەک ئەوەى بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى سلێمانی باسى دەکات، لە کۆتایى دیدارەکەدا، لیژنه‌ی زانستی چه‌ند راسپارده‌یه‌كی له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی دیجیتاڵی، زمانی دایك، هونه‌ر و میدیا، تاراوگه، فه‌لسه‌فه و شاری سلێمانی خوێنده‌وه و راسپاردەکانیشى رادەستى وەزیرى رۆشنبیرى کردووە.