بڕیاری سامانە سروشتییەکانە

نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 750 دینار جێگیر دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا نرخی هەر لیترێک بەنزینی بازرگانی لە 750 دینار جێگیر بکات و دەڵێ، حکومەت پاڵپشتیی دارایی بۆ بەنزینی بازرگانی لە جۆری نۆرماڵ دابین دەکات.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان له‌ دوای کۆبوونەوەی ئه‌مرۆی وەزارەتەکەیە،  تایبەت بوو بە چارەسەرکردنی بەرزی نرخی بەنزین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە نوسراوێکدا کە واژۆی کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی بە وەکالەتی لەسەرە بڕیارەکەی دەرکردووە.

بەپێی بڕیارەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی دارایی بۆ بەنزینی بازرگانی لەجۆری نۆرماڵ دابین دەکات تاوەکو بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک بفرۆشرێت.

حکومەت جیاوازیی نرخەکە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بازرگانی جێگیر دەکات تاوەکو بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان دروست نەبێت.

+964صورة من منصة (شبكة):