"دۆسیەی درۆن" بابەتێکی گفتوگۆکانیانە
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە عەرەبستانی سعودیە
فەرهاد حەسەن
شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق، گەیشتە شانشینی سعودیە و مەبەست لە سەردانەشیان تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی ئەمنی و بابەت هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەم هەواڵەی لە زاری پەیامنێریانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە و هەریەک لە فەریق فەلاح شغاتی، بریکاری ئاژانسی هەواڵگری و حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و فەریق موهەننەد ئەسەدی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی و فەریق روکن زەید حەوشی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر لە ئەندامانی شاندەکەن.
دەشڵێت “شاندەکە لەگەڵ لایەنی سعودی تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی ئەمنی جێگەی بایەخی هەردوولا دەکات، لەوانەش دۆسیەی درۆن، جگە لە گەڕان بەدوای رێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات”.