هەولێر

موچە دابەشكرا و موچەخۆران گلەییان لە كەمیی ئای تی ئێمەكان هەیە

964

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 30.11.2025 دابەشكردنی موچەی مانگی نۆ دەستیپێكرد، بەڵام هەڵڵا و حەشاماتە لە بەردەم ئای تی ئێمەكان لە هەولێر.

پەیامنێری 964 لە بەردەم دوو شوێنی جیاوازی وەرگرتنی موچە ئامادەبوو، ئەوەی بینی كە قەرەبالغییەكی زۆر هەیە، زیاتریش بەهۆی ئەوەیە ئەمڕۆ دابەشكردنی موچە كەوتە دوای نیوەڕۆ.

سەرچاوەیەك بە 964ی وت، پارەكە بە چەند وەجبەیەك هێنراوە بۆ ئای تی ئێمەكان و جەنجاڵی دروست بوو.

هاوكات سوعاد حەمەفەرەج خانەنشینی وەزارەتی خوێندنی باڵایە بۆ 964 وتی، پرۆسەكە باش بەڕێوە دەچێت و چارەگێكە هاتووم هەر ئاوایە دەبێت نۆرە بگرین .”

بەڵام عەبدولغەفار عومەر رۆژبەیانی بۆ 964، كە ئەویش خانەنشینە، وتی، داوا دەكەین ئای تی ئێمەكانی لقی بانكی ئیسلامی زیاد بكرێت، پرۆسەكە خێراتر بێت، چونكە بە هەمووی سێ ئامێریان داناوە.

موچەی مانگی نۆ دەست بە دابەشكردنی كراوە، بڕیارە لە سێ رۆژدا تەواوی فەرمانبەر و موچەخۆران وەریبگرن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چاوەڕوانى موچە بە قسەى خۆش و نوکتە کورت دەکەنەوە

چاوەڕوانى موچە بە قسەى خۆش و نوکتە کورت دەکەنەوە