بۆیلەر و ئاوی گەرم نەماوە
بێ کارەباییە و خوا رسقی حەمامەکانی دەرەوەی داوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
بۆیلەر و ئاوی گەرم نەماوە و بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ خۆشتن روویان کردووەتەوە حەمامەکانی دەرەوە و خۆیان دەشۆن و هاوڵاتیەکیش دەڵێت، خۆ شۆردن لە دەرەوە زۆر بەلەزەتە.
نەورۆز حەمە غەریب خاوەنی گەرماوی چوارباخ لە سلێمانی بۆ 964 وتی، ئەم دوو سێ رۆژە حەمام زۆر باش بووە، رۆژانی پێشوو زۆر چۆڵ بوو، خەڵک ئاوی گەرمی نییە و هەیە بۆ دەموچاو شتنێک دێت، یانیش دێن مۆبایلەکانیان شەحن دەکەنەوە، چونکە ئەگەر کارەبایی هەبێت شەش هەزار نادات بە حەمام.
باس لەوەش دەکات، پڕۆژەی رووناکی کاریگەری لەسەر بازاڕی ئەوان نەبووە، چونکە خەڵک لە ترسی زۆر هاتنەوەی پارەی کارەبا دێن بۆ گەرماو.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح