جاڕنامەى سەربەخۆیى
964 لەوێیە؛ لەو خانووەی مێژووی ئەمریکای تێدا دروستبوو
964+
ژوورى هەواڵ
توانا نەقی، نێردراوی 964 لە شاری فیلادێلفیای ئەمریکاوە، چووەتە بەردەم ئەو خانووەى لە ساڵی 1776 تۆماس جێفەرسۆن رەشنووسی “جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەمریکا”ی تێدا نووسی.
وەک نێردراوی 964 باسی دەکات، هەرچەندە جاڕی سەربەخۆییەکە لە باڵەخانەیەکی نزیک ئەم شوێنە لێدراوە، بەڵام وشە بە وشەی ئەو بەڵگەنامە مێژووییە لە ژوورەکانی ئەم خانووەدا داڕێژراوە و مێژوویەکی گەورەی لە پشتە.
وەک باسى دەکات، ئەوکات جێفەرسۆن بۆ ماوەى هەفتەیەک لە یەکێک لە ژوورەکانى خانووەکەدا ماوەتەوە، تا رەشنووسەکەى نوسیوەتەوە.
هەرچەندە خانووەکە رووخاوەە و دواتر لە جێگایدا خانوویەکى نوێ دروستکراوە، بەڵام لە ئێستاشدا، ئەم خانووە بووەتە یەکێک لە ناوەندە هەرە گرنگەکانی گەشتیاری لە ئەمریکا.