تەمەنی 32 ساڵە

کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا بە کارەبا گیانی لەدەستدا

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00، لە کاتی چاککردنەوەی محاویلەیەک لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر، کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، تیمێکی بەشی چاککردنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی کارەبا چوونەتە شوێنەکە، بەڵام یەکێک لە کارمەندەکان کارەبا گرتوویەتی و هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە.

ئارام نەجات، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی راگەیاند: “تەرمی ئەو کارمەندە گەیشتووەتە پزیشکی داد، تەمەنی 32 ساڵە و ناوی شاخەوان مورشیدە”.

بەهۆی رووداوەکەوە، بۆ ماوەیەک تەرمی ئەو کارمەندە بە ستوونی کارەباکەوە مابووەوە، دواتر لەلایەن تیمەکانەوە هێنرایە خوارەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر