19 هەزارى نەما
20 هەزار پێڵاوەکەی کرابوو بە خێر چیان بەسەر هات؟
964+
ئاکام غەفور-سۆران
ئەو 20 هەزار پێلاوەى لە گوندى کەڵەکینى سنوورى قەزاى خەلیفان بۆ خێر داندرابوون، 19 هەزار پێڵاویان سودیان لێ بیندراوە و تەنیا یەک هەزارى ماوە.
لەسەرەتاى مانگى 11ـى 2025، یەک بارهەڵگرى پێڵاوى جۆراوجۆر لە گۆڕەپانێکى گوندى کەلەکین لە سنوورى قەزاى خەلیفان، بۆ خێرکردن دانران و ئەوکات 964 کارەکەى بڵاو کردەوە.
بەوتەى سەعید مەلا ئەنوەر کە سەرپەرشتیارى کارە خێرخوازییەکەیە، لەوماوەیەدا هەزاران کەس بەتایبەت هەژاران و نەداران لێى سودمەند بوون و 19 هەزار پێڵاو سودى لێبینراوە و بەشێکى کەمیى ماوە.
ئەو بە 964ـى وت،”کارەکە قورس بووە، بەڵام تیمەکانیان هاوکار بوون و ئەوەشى ماوەتەوە ئەگەر کەسى تر نەهات دەیبەن بۆ گوندێک تا لەوێش سوودى لێ ببیندرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح