"ئەم جادە قیڕە کارەساتە"

هونەرمەندانی کەرکوک بەشانۆی سەرشەقام هاوخەمیان دووپاتکردەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

هونەرمەندانی کەرکوک لەرێگەی شانۆی سەرشەقامەوە هاوخەمی خۆیان بۆ رووداوەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری شارەکەیان دەربڕی لە ناوەڕۆکی کارە هونەریەکەیاندا ئەوەیان خستەڕوو کە “جادەی قیر هێندەی جەنگی جیهانی کارەساتی دروستکردووە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 28.4.2026 گروپی شانۆی هەوار کەرکوک بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی قوربانیانی رووداوە دڵتەزێنەکەی بەردەم سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی شەش هاوڵاتی و برینداربونی 27 دیکە، لە شوێنی روداوەکە شانۆیەکیان بە ناونیشانی “ئەسفالت” نمایشکرد و ژمارەیەک مۆمیان داگیرساند.
نەژاد نەجم سەرپەرشتیاری گروپی شانۆی هەوار بە964ـی وت، وەک دەربڕینی هاوخەمییەک بۆ ئەو کارەساتە لە رێگەی هونەرەوە بە هاوکاری سەنتەری رۆشنبیری ئەو شانۆیەمان پێشکەش بە رۆحی قوربانیانی کارەساتەکە کرد.

وتیشی “ئێمە لە هەمو قەیرانەکان لەکاتی جەنگ و ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکیمان ئەنجامداوە،کاری هونەرمەند ئەوەیە لەکاتی ناخۆشییەکاندا دڵنەوایی خەڵک بکەیت و ماتەم بگێریت”.

لایخۆشییەوە هونەرمەن عادل چاوشین بە 964ـی وت، تەمەنی 74ساڵە لەوەتەی خۆی ناسیوە، لەژ=هەموو سەردەمەکاندا هەر کارەساتی لە کەرکوک بینیوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

کۆمەک بۆ لێقەوماوانى رووداوى هاتوچۆکەى کەرکوک کۆدەکرێ...

کۆمەک بۆ لێقەوماوانى رووداوى هاتوچۆکەى کەرکوک کۆدەکرێتەوە