وەزارەتی تەندروستی واده‌ڵێت؛
له هەرێمی کوردستان 117 نەشتەرگەری بۆ چاندنى جگه‌ر ئه‌نجامدراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى شه‌شه ساڵدا توانیویانه 17 نه‌شته‌رگه‌رى بۆ چاندنى جگه‌ر له پارێزگا جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و بڕه پاریه‌ی بۆ ئه‌م كاره خه‌رجكراوه بریتی بووه له زیاتر لە پێنج ملیار دینار.
ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویكردووه‌ته‌وه به‌ناوى وه‌زیری ته‌ندروسییه‌وه نوسراوه و ده‌ڵێت ،چەندین ساڵە ئەم خزمەتگوزاریە لە هەرێمی کورستان بەسەرکەوتوویی ئەنجام دەدرێت.
له هەولێر 48 نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر بۆ نەخۆشان ئه‌نجامدراوه، له سلێمانی 33 نەخۆش، دهۆک 27 نەخۆش و هەڵەبجەش بۆ پێنج نەخۆش ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه خه‌رجی ته‌واوى ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریانه بریتی بووه له پێنج ملیار و 465 ملیۆن و 357 هه‌زار دینار.
ئەم نەشتەرگەرییە پاڵپشت بەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ بەپێی رێنمایی و مەرج و رێککاری پێویست رێکخراوە و رێگەپێدراوە بۆ ئەنجامدانی.
وه‌زیری ته‌ندروستى روونیكردووه‌ته‌وه، كه هەفتانە چەندین حاڵەتی پێویستی چاندنی جگەر، هەمیشە لەسەر خەرجی و ئەستۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندی له‌سه‌ر دەدرێت و ژیانی دەیان هاوڵاتی تەمەنی گەورە و منداڵان گەڕایتەوە و لەمردن رزگارکراون.