لە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات
خزمەتگوزاری گواستنەوەی هاوسەرو جیاکردنەوە لە فۆڕمی خۆراک دەکرێتەوە
فەرهاد حەسەن
بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە خزمەتگوزاری گواستنەوەی هاوسەر و جیاکردنەوەی بکرێتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوسەرە نوێیەکان چاوەڕوانی بوون.
بەپێی زانیارییەکان، کە پسولەی خۆراکی رانیە بڵاویکردووەتەوە خزمەتگوزاری گواستنەوەی هاوسەر و جیاکردنەوە لە پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراکدا دەکرێتەوە، هاوکات لە کۆتایی هەمان هەفتەشدا چاوەڕوان دەکرێت خزمەتگوزاری گواستنەوەی خێزان لەناو پارێزگا و دەرەوەی پارێزگا لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تر بکرێتەوە.
پسووڵەی خۆراکی رانیە دەڵێت، جێبەجێکردنی کردنی ئەم خزمەتگوزاریانە پەیوەستە بە رێنماییە فەرمییەکانەوە کە لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەردەچێت.
باس لەوەشدەکات، کە ناتوانرێت مامەڵەی جیاکردنەوە ئەنجام بدرێت ئەگەر منداڵەکە زیاد نەکرابێت، یاخود رەزامەندی لەسەر زیادکردنی لەناو کارتی خۆراک دەرنەچووبێت، بە پێچەوانەوە مامەڵەکە پشتگوێ دەخرێت