خەڵک دەچنە مۆڵەکان
لە سلێمانی هەینی رەش کراوە بە گەش و داشکاندن کراوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە بەشێك لە مۆڵە دیارەكانی سلێمانی بەبۆنەی “بلاك فڕایدەی”ەوە داشكانی لە كاڵاكانیان كردووە و خەڵكیش بەفرسەتی دەزانن و لەم هەینییەدا كاڵا و پێداویستییەكانیان دەكڕن.
هەندێک لە دوکانەکان، ناوی بلاک فڕایدەییان گۆڕیوە، بە هەینی گەش، یان گەورە.
پەیامنێرمان بەمەیدانی سەردانی بەشێكی زۆری مۆڵەكانی سلێمانی كردووە، بۆی دەركەوتووە لەچاو رۆژانی ئاسایی داشكاندنی تا لە %50 بۆ كاڵاكانی مۆڵەكان كراوە و شێوازی داشكاندنەكەش لەشوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە جیاوازە.
تێبینی ئەوەشی کردووە، لە مۆڵەكان ناوی رۆژەکەیان گۆڕیوە و هەرشوێنێك بەشێوەك گوزارشتی لێدەكات، هەینی سپی، هەینی گەورە، هەینی پیرۆز و هەینی گەش، كەوەك هۆكارێك بۆ راكێشانی موشتەری بۆ مۆڵەكانیان دەیبینن و داشكاندنەكانیش تا دوو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا