کەرکوک

دوو کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کران

ئەرسەلان عەبدوڵا

مەفرەزەکانی هەواڵگری و دژەتیرۆر لە کەرکوک دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە گوایە لە گەڕەکی حەی عەسکەری تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە و تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە دەستگیر کران.

هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، هێزەکانیان دوێنێ شەو ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە، کە تۆمەتبارن بە کوشتن لە کەرکوک و مەفرەزەکانیان بە ماوەیەکی کەم توانیان قۆڵبەستیان بکەن، کە بە نیاز بوون بەرەو شارێکی دیکەی عێراق را بکەن.