مۆندیالی 964
ڤینیسیۆس جونیۆر یاساکانی فیفای گۆڕی
+964
سۆما حەکیم زادە
ئێستا لەوانەیە بڵێن ڤینی و فیفا و یاسا؟ چ پەیوەنییەکیان بە یەکەوە هەیە؟ ئێستا پێتان دەڵێم پەیوەندییەکەیان چییە؟
لەبیرتانە ماوەکانی کە لە یارییەکی نێوان ریال مەدرید و بێنفیکادا مشتومڕ لە نێوان ڤینیسیۆس و جیانلۆکا پرێستیانی یاریزانی بەرازیلی دروست بوو؟
پرێستیانی بە درێسەکەی دەمی گرت و لەژێر درێسەکەوە قسەی نەشیاوی بە ڤینیسیۆس وت، ڤینیش راستەوخۆ چووە لای ناوبژیوان و وتی وەڵا یاریزانەکە قسەی پێ وتووم و ئێمباپێش لەولاوە چووە ناویان و وتی وەڵا منیش شایەتی دەدەم. وەلحاسڵ، تا ئەمڕۆش ئەم دیمەنە باسوخواس و کۆبوونەوەی لەسەر بوو، یاریزانەکەش سزای خۆی وەرگرت و بۆ شەش یاری راگیرا.
هێشتا مانگێک زیاتر ماوە بۆ دەستپێکی مۆندیال، ئەنجومەنی فیفا کۆبوونەوەیان کرد و چەند بڕیارێکی نوێیان داوە، کە لە مۆندیالی ئەم هاوینە جێبەجێ دەکرێت. ڤینیسیۆس و ئەمسالی وەک ئەو یاریزانە دڵیان ئاوی خواردەوە، فیفا دەڵێ، لەم مۆندیالەدا هەریاریزانێک بە درێسەکەیەوە دەمی بگرێت و لە ژێر درێسەکەیەوە جنێو بدات یان هەر قسەیەک بکات، جا کارمان بەوە نییە چ قسەیەک دەکات، بە باش و بەخراپ، بێ ئەملاو ئەولا بە کارتی سوور رێک بۆ دەرەوە و دەسەڵات بۆ ناوبژیوانانە.
ئیتر هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر ڤینی و کاری رەگەزپەرستانە، وای کرد فیفا یاسایەکی نوێ دەربکات و یاساکەش بە “یاسای ڤینی” ناودەبرێت.