خێزانێکی سلێمانی

هەینی بەهۆی قەرەباڵغییەوە جێژی لێ نابینن و ئەمڕۆ سەیرانەکەیان کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەهارەکەی تەڕ و خۆشە و دەشتودەر ماڵی سەیرانە، رۆژانی هەینی سەیرانگاکان بەرناکەون و قەرەباڵغە هەندێک لە هاوڵاتیانیش سەیرانەکەیان دەخەنە رۆژانی دیکەی هەفەتە و خۆیان لە ەرەباڵغی لادەدەن.

ئومێد حەمە رەزا هاوڵاتییەکە و لەگەڵ کچەکەکەی و هاوژینەکەی چوونەتە سەیران و دەڵێت، رۆژانی هەینی دەرچی چێژ لەو سروشتە جوانە نابینی بەهۆی سایەقی و قەرەباڵغییەوە بۆیە ئەمڕۆ شەممە هاتوونەتە دەرەوە.

ئەوان دەڵێن، هێشتا کوردستان هەمووی نەگەڕاون و شوێنی زۆر خۆشی تیایە ئەگەر هەموویان بینی ئینجا سەفەری دەرەوەی وڵات دەکەن.

جا هەر ئەوەنا هاتنە دەرەوەی ئەم خێزانە بەشێکی بەهۆی ساڵیادی هاوسەرگیرییانەوە بووە و خۆشەویستیان لەناو سروشتەوە بۆیەک دووپاتکردەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی