هەزاران زیندەوەری دەریایی لەناوچوون
کارەساتی ژینگەیی لە ئاوەکانی ئێران روویداوە
شۆڕش قادری
بەهۆی رژانی نەوتێکی زۆر لە ئاوەکانی ئێران لە کەنداوی فارس کارەساتێکی ژینگەیی روویداوە و بە هەزاران زیندەوەری دەریایی لەناوچوون.
پاڵاوگە و دامەزراوەی نەوتی لاوان لە کەنداوی فارس لە یەکەم رۆژی راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆردومانکرا، کە رۆژی 8.4.2026 بوو.
بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێتەوە ڤیدیۆی ئەو رۆژانە تازە بڵاودەکرێنەوە و تیایاندا دەردەکەوێ نەوتێکی زۆر رژاوەتە ناو ئاوەکانی ئێران لە کەنداوی فارس.
دوورگەکانی لاوان و شیدۆر (مارو) و خارگ لە کەنداوی فارس کە بە دەماری سەرەکی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی ئێران لەقەڵەم دەدرێن، گرنگییەکی ئابووری تایبەتیان بۆ ئەو وڵاتە هەیە و کەمترین زیان بەو دوورگانە بە چەندین ساڵ قەرەبوو ناکرێتەوە.