هەڵمەتێكی دوو رۆژە بۆ پاكردنەوەی شارەكە راگەیەنراوە
عەلی تەتەر شارەكەی پاكدەكاتەوە
+964
هێڤی دیوالی – دهۆک
ئەمڕۆ 3.3.2023 پارێزگاری دهۆك هەڵمەتێكی بۆ پاككردنەوەی شوێنە گشتییەكانی شارەكەی دەستپێكرد.
هەڵمەتی پاككردنەوەكە، لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و شەقامە سەرەكیەكانەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە كۆڵانەكانی ناو شار.
پەڕەی فەرمی پارێزگای دهۆك لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، چەند وێنەیەكی كارمەندانی شارەوانی و هاوڵاتیانی داناوە و نوسیویەتی هەڵمەتەكە دەستیپێكرد.
هەڵمەتەكە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و سەرتاسەری پارێزگاكە پاكدەكرێتەوە.
دوو قۆناغە هەڵمەتەكە، قۆناغی یەكەم پاككردنەوەی شەقامەكان و قۆناغی دووەم، نۆژەنكردنەوەی شوێنە تێكچوەكانە لە شارەكەدا.