فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
دەڵێ، نیوەیان سوورین
وەزیری دەرەوەی عێراق: شەش هەزار ئەندامی داعش لە سوریا وەرگیراون
ئەحمەد مستەفا
ئەو داعشانەی هێنرانە عێراق نیوەیان سووین، ئەوە لە حاڵێکدا دۆسیەی زیندانییەکانی داعش و گواستنەوەی دەستگیرکراوانی ئەم رێکخراوە بۆ عێراق، بووەتە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان بەغدا و دیمەشق.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ئاشکرای کرد، عێراق نزیکەی 6.000 دەستگیرکراوی داعش وەرگرتووە کە لە زیندانەکانی حەسەکە و دەوروبەری گواستراونەتەوە، و نزیکەی نیوەیان هاوڵاتیی سوورین.
ئەو وتی، عێراق 168 تا 180 سزادراوی سووریی پەیوەست بە رێکخراوەکانی قاعدە و داعش لە زیندانەکانی خۆیدا راگرتووە، وە وتی، لەبارەی ئەم دۆسیەیەوە هەماهەنگی و لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنی سووری هەیە.
ئەم دۆسیەیە لە کاتێکدا گرنگیی زیاتر وەردەگرێت کە چارەنووسی دەستگیرکراوان و پاراستنیان لەگەڵ مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە داعش، لە ئەجێندای هاوکاریی نێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوام باس کراوە.