لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
کارتی نیشتمانی و سووتەمەنیشی دەوێ
سبەی لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دەدرێت بە شۆفێران
شۆڕش قادری
سبەی لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.
سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە هەندێک شوێنی کوردستان هەر بەردەوامە و وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرایکردووە، سبەی چوارشەممە 25.11.2026 لە 37 بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکە ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێ و شۆفێرانیش دەبێ، جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، کارتی نیشتمانیشیان پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
لیستی ئەو بەنزینخانانەی سبەینێ بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، لە خوارەوە دانراوە؛