دادگای هەڵەبجە داوای کردووە

داواکراوێک لە سەیدسادق دەستگیر كرا

964+

شۆڕش قادری

ئەو تۆمەتبارەی لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواکراو بوو، لە سەیدسادق دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە لەلایەن دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرکرابوو لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای هەڵەبجەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستگیراوە بەسەر پارچەیەک چەك لە جۆری دەمانچەدا.

لە ئێستادا تۆمەتبار بەناوی (ئـ، ح، ح) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی دادگای هەڵەبجە دەکرێتەوە.

لە هەولێر داواکراو بوو لە سەیدسادق دەستگیرکرا

لە هەولێر داواکراو بوو لە سەیدسادق دەستگیرکرا

دووپشکە داواکراوەکە لە سلێمانی دەستگیرکرا

دووپشکە داواکراوەکە لە سلێمانی دەستگیرکرا