بۆ وەرزی حەجی 2026

تاقیکردنەوەی مورشیدی ئایینی بەڕێوەچوو

964+

ژێوار خدر

لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، تاقیکردنەوەی مورشیدی ئایینی بۆ وەرزی حەجی 2026 ئەنجامدرا.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.11.2025، لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پیکهێنرا بۆ ئەنجامدان و هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی ئایینی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرزی حەجی 2026 کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناویان تۆمارکردبوو.

وتیشی، تاقیکردنەوەکە لە کەشێکی ئارام بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافەکان لە پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆکان، قەزا و ناحییەکان بەڕێوەچوو، نزیکەی 400 مامۆستای ئایینی بەشدارییان کرد و هەر مامۆستایەک نمرەی %75 بەدەست بهێنێت ناوی دەچیتە تیروپشکەوە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

حەج و عەمرەی هەرێم: ئەگەر ئەم کەسانە دەناسیت ئاگاداریا...

حەج و عەمرەی هەرێم: ئەگەر ئەم کەسانە دەناسیت ئاگاداریان بکەرەوە